خێزانێك كهوتنه ناو بهنداوى سهروچاوه و یهكێكیان گیانى لهدهستدا

SNN LOGO
SNN – محەمەد مستەفا
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەروچاوەی قەزای ڕانیە، ئۆتۆمبێلێک كهوته رێڕەوێکی ئاوی بەنداوی سەرچاوە و بەو هۆیەشەوە ژنێک گیانی لە دەستدا.
حوسێن عەبدوڵا، وتەبێژی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین بە (SNN)ی راگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپترا شۆفرلێت کەوتۆتە ناو رێڕەوێکی ئاوی کشتوکاڵی بەنداوی سەروچاوە، کە خێزانێکی چوار کەسی تێدا بووە”.
وتیشی: “تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین توانیویانە سێ کەس لە ئەندامانی ئەو خێزانە لە خنکان رزگاربکەن، بەڵام ژنێکی تەمەن 60 ساڵی ئەو خێزانە دوای کەمێک لە رووداوەکە گیانی لە دەستداوە”.
وتەبێژی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد: “قوربانیەکە دەستبەجێ لەگەڵ ئەندامانی تری خێزانەکەی لە ئۆتۆمبێلەکە دەرهێنراوە، بەڵام بەهۆی کاریگەری چوونی ئاو بۆ ناو سیەکانی و لەڕێگای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە”.
More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18 hours لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18 hours لهمهوپێش



