
ریاڵ مەدرید
SNN Sport
لە خولی ئیسپانیا و لە یارییەکانی هەفتەی 30ی خولەکە، یانەی ریاڵ مەدرید بردنەوەیەکی بەنرخی بەدەستهێناو توانی پێشەنگی خولەکە وەربگرێتەوەو 2-1 لە یانەی ریاڵ سۆسیداد بباتەوە.
ریاڵ مەدرید لە یاریگای لانوێتا بووە میوانی یانەی ریاڵ سۆسیداد، دوای چەند هەوڵدانێكی هەردو یانە لە گێمی یەکەم لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون و بە بێ گۆڵ ئەو گێمەیان جێهێشت.
لە گێمی دووەمی یاریەکە یانەی ریاڵ مەدرید لە دوو هێرشدا توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 50 و 71 لە لایەن یاریزانان، رامۆس بە لێدانی سزاو کەریم بنزیمە بکات و 2-0 پێشبکەوێت.
دواتر لە خولەکی 83 میرینۆ توانی گۆڵێک بۆ سۆسیداد بکات و ئەنجامەکە بۆ 2-1 کەمبکاتەوە.
لە کۆتایدا یاریەکە 2-1 بە سوودی یانەی شاهانە تەواو بوو، توانی 3 خاڵی گرنگ و بە نرخ بەدەست بهێنێت و سوود لە یەکسانبوونی یانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە سڤییا ببینێت و بە کۆکردنەوەی 65 خاڵ پێشەنگی خولەکە وەربگرێت.
یانەی بەرشەلۆنەش هەمان خاڵی هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید کلاسیکۆی 2-0 بردووەتەوە، بە پێی یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا پێشەنگی خولەکەیە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


