هەرسێ سەرۆکایەتییەکە لەبارەی رێکخستنەوەی مووچە و دەرماڵەکان کۆدەبنەوە

هەرسێ سەرۆکایەتییەکە
SNN-هەوراز ئەحمەد
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی سەوز رایگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم سەبارەت بە رێکخستنەوەی مووچە و دەرماڵە کۆببنەوە و بڕیار لەوبارەیەوە بدەن.
کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری کوردستان بە SNNی راگەیاند: “بڕیاردراوە ئەمڕۆ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم لەبارەی رێکخستنەوەی مووچە و دەرماڵەکان کۆببنەوە، هەرچەندە هیوادارم سەرۆکی پەرلەمان کە لە فراکسیۆنی سەوزە ئەو بڕیارە رەتبکاتەوە”.
لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی نیگەرانی دەربڕی و وتی: پێشتر چەندان رێگەچارەمان داوە بە حکومەت و چەندان جار لە ئەگەری قەیران و چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەشی بە رێکاری پەرلەمانی ئاگادارمان کردوونەتەوە، تەنانەت بۆ جارێکیش ئامادە نەبوون گوێ بگرن، ئێستا کە ناتوانن حکومڕانی بکەن، پێویستە دەستلەکاربکێشنەوە و حکومەت هەڵبوەشێتەوە.
دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆبوونەوەیەكی تایبەتی ئەنجامدا.
لهدواى كۆبوونهوهكه حكومهتى ههرێم راگهیهنراوێكى بڵاوكردهوه و وتی، “لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێم و هەوڵەكانی حكومەت بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كرا و چەند بڕیارێک بۆ دەستکاریکردنی مووچە و دەرماڵەکان تاوتوێ کرا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


