سه‌رۆكى یه‌كێتییه‌كى وه‌رزشی و یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رێكى شارى سلێمانى تووشی كۆرۆنا بوون

دوو وەرزشکاری سلێمانی
ئەردەڵان محەمەد- SNN Sport
به‌هۆى ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا، سه‌رۆكى یه‌كێتى تیروكه‌وانى كوردستان و یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى لاوانى یانه‌ى سیروانى نوێ تووشی كۆرۆنا بوون و له‌ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتینه كردووه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
كاوه جه‌مال سه‌رۆكى یه‌كێتى تیروكه‌وانى كوردستان دواى توشبوونى به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێستا له‌سه‌ره‌تاى چارهسهركردنیدایه كه به‌توندى ئه‌م په‌تایه‌ى گرتووه.
كاوه جه‌مال كه له هه‌مان كاتیش‌دا رائیده له پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان لە سلێمانی، له پۆستێكیدا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بووه و له ئێستاشدا بارودۆخى باش نیه، سنگى تونده‌و ئازارى زۆره به‌و هۆیه‌وه ناتوانێت وه‌ڵامى ته‌له‌فۆن و نامه‌كانى بداته‌وه كه خه‌ڵك هه‌واڵى پرسیوه‌و سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه هه‌واڵیان پرسیوە بۆ دڵنیابوون له ته‌ندروستی، به‌ڵام به‌هۆى خراپی بارودۆخیەوە ناتوانێت وه‌ڵامیان بداتەوە.

له‌لایه‌كی تره‌وه زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى لاوانى یانه‌ى سیروانى نوێ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه له ئێستاشدا بارودۆخى تاراده‌یه‌ك جێگیره و له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت به‌پێى رێنماییه‌كانى پزیشك.
بڕیار عه‌باس لە راگه‌یاندنى یانه‌ى سیروانى نوى هه‌واڵه‌كه‌ى پشت راست كرده‌وه و وتى:” به‌ڵێ زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى لاوانى یانه‌ى سیروانى نوێ نزیكه‌ى 10 رۆژه تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بووه له ئێستاشدا له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و بارودۆخى به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات”.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات:” كه سه‌ره‌تاى تووشبوونى به‌م ڤایرۆسه راهێنه‌رى ناوبراو بارودۆخى ناجێگیر بووه، به‌ڵام دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه ئێستا بارودۆخى به‌ره‌و باشتر رۆیشتووه له كۆتا رۆژه‌كانى چاكبوونەوەیهتى”.
دواى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێستادا چه‌ندین وه‌رزشكار و به‌رپرسی وه‌رزشی لە سلێمانی تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بوون و یاریزانێكى له‌شجوانى و لهشڕێكیش كۆچى دوایی كردووه.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


