
زیدان
SNN Sport
سبەی چوارشەممە، لە رکابەرییەکانی هەفتەی 31ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدریدی پێشەنگی خولەکە لە یاریگای دووەمی خۆی “دی ستیفانۆ” میوانداری یانەی ریاڵ مایۆرکا دەکات ویاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یاریەکە زیدان بەشداری کردو باسی لە یاریەکەو دۆخی یاریزانەکانی کردو وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی لە رێگەی ڤیدیۆوە دایەوە.
زیدان لە کۆنگرەکە رایگەیاند: سبەی رووبەڕووی مایۆرکا دەبینەوە،هەوڵ دەدەین 3 خاڵی یاریەکە بەدەست بهێنین،ئەوان یانەیەکن دەتوانێت لە هەرساتێکدا ئێمە بێزار بکات، کە توانی لە یاری چوون ئەوە بکات، تەنیا بیر لە یاری سبەی دەکەینەوەو بەردەوامین بە هەمان تەرکیز و جدییەوە، هەوڵی بردنەوە دەدەین و بە هەموو هێزمانەوە یاری دەکەین لە خولەکی یەکەمەوە تا خولەکی 90.
پاشان لەسەر یاریزانەکانی وتی: وای نابینم یاریکردنی هازارد و ڤینسیۆس ئەستەم بێت پێکەوە یاری بکەن،سبەی دیاری دەکەم رامۆس و هازارد یاری دەکەن یان نا،گەڕانەوەی ئیسکۆ هەواڵێکی باشە بۆ ئێمە، سبەی لەگەڵمان دەبێت پێش کاتی پێشبینیکراو ئەو گەڕایەوە، بەڵام کاسێمێرۆ ئامادەی یاریەکەی سبەی نابێت و بەیڵ لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکان دەبێت”.
لەسەر خشتەی یارییەکان رایگەیاند: بێگومان من رای خۆم هەیە دەربارەی،بەڵام هیچی لەسەر ناڵێم ، ئەوە باشترە درێژە تەنیا بە یاری تۆپی پێ بدەم،هەموو رۆژێک لەسەر شتێکی نوێ قسە دەکرێت، رۆژێک خشتەی یاری، رۆژێک ناوبژیوانان، ئەمە گرنگ نیە، ئەوەی گرنگە لە یاریگا روودەدات، رۆژانە قسە دەربارەی ریاڵ مەدرید دەکرێت، چونکە گرنگترین یانەیە لە جیهاندا”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


