
جۆکۆڤیچ
SNN Sport
نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی و یەکەمی ریزبەندی جیهان، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.
جۆکۆڤیچ رۆژی دووشەممە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەنجامداوە، ئەمەش پاش ئەوەی لە کرواتیاوە گەڕاوەتەوە بۆ بەلگرادو ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووەو هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە.
هەروەها هاوسەری ئەو ئەستێرەیە”یلینا ریستیچ ” ئەویش دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە.
پێشتریش بۆرنا کوریچ، گریگۆر دیمیترۆڤ،ڤیکتۆر ترۆیسکی تووشی کۆرۆنا بوون، ئەمەش پاش بەشداریکردنیان لە پاڵەوانێتی ئەدریا تۆر کە پاڵەوانێتییەکی نمایشکاری و خێرخوازی بوو لە چەند رۆژی رابردوو.

More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



