وەزیری تەندروستی پەیامێک ئاڕاستەی قوربانیانی وەزارەتەکەی دەکات

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی
SNN-
وەزیری تەندروستیی هەرێم پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئەو کارمەندانەی وەزارەتەکەی دەکات کە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
سامان بەرزنجی لەپەیامێکیدا دەڵێت: “بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە بەناوی وەزارەتی تەندروستی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی هەر چوار خوالێخۆشبووی کارمەندی تەندروستی و کارگوزار و شوفێرەکانی میلاکی وەزارەتی تەندروستی دەکەین لە شاری سلێمانی و دەڤەری گەرمیان و ڕاپەڕین”.
دەشڵێت: “ئەو کارمەندانەی وەزارەتی تەندروستیی بەهۆی تووشبوونیان بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پیرۆزترین ئەرکی مرۆڤایەتی گیانیان لەدەستداوە”.
وەزیری تەندروستی ئاماژە بەوەشدەکات “پزیشكان و كارمەندان و فەرانبەرانی تەندروستی لە سەنگەری پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتا جیهانییەن کە بەتەواوی تواناكانیانەوە كاردەكەن بۆ ئەوەی گیانی هاووڵاتیان بپارێزن و بەردەوام لە هەموو كارەساتەكان لە سەنگەری بەرگریبوون سڵیان نەکردۆتەوە”.
د. سامان بەرزنجی دەڵێت: “لێرەوە دووبارە هاوخەمی و پرسەی خۆمان بۆ كەسوكاری قوربانیان دەردەبرین، داواكارین لە خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینیان شاد بكات و سەبووری بە كەسوكار و دۆستان و هاوپیشەکانمان بدات”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



