
کۆرۆنا
SNN-هەوراز ئەحمەد، عەلی حەمەسەعید
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەشت کەس لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
د.عەبدوڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: لە کاتژمێر ٢ ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە نۆ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی گیانیان لەدەستداوە کە خەڵکی پێنجوێن و سەیدسادق و چەمچەماڵ و سلێمانین و هەشت پیاو و ژنێکن.
راشیگەیاند: چوار لە تووشبووەکان لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ گیانیان لەدەستداوە و ئەوانی دیکەش لە نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ گیانیان لەدەستداوە.
لەبارەی تووشبووەکانی سەیدسادقەوە، تەها ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بە SNNی وت: ئەمڕۆ دوو تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، كە ژنێكی تەمەن (52) ساڵەی دانیشتووی قەزای سەیدسادقە، لەگەڵ پیاوێكی تەمەن (55) ساڵ كە دانیشتووی ناحیەی سروچكی سەر بە قەزای سەیدسادقە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دوو تووشبووە پاش داخڵ بوونیان بۆ ماوەی چەند رۆژێك لە نەخۆشخانە گیانیان لە دەستداوە، کە ئەمە حەوتەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی سەیدسادقە بە کۆرۆنا.
لەلایەکی دیکەوە زانا ڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە SNNی راگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكێكی دیكە لە تووشبووانی كۆرۆنا كە خەڵكی ناو قەزای پێنجوێنە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا كە پیاوێكی تەمەن 60 ساڵە، بەمەش تا ئێستا شەش تووشبووی كۆرۆنا لە سنووری قەزای پێنجوێن گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 150 كەسی دیكەش بە هەڵگری ڤایرۆسەكە دەستنیشانكراوە.
لە ئێستادا زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم بوونیان هەیە کە تەندروستی بەسێکیان ناجێگیرە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



