ئێران هه‌ردوو مه‌رزى شۆشمێ‌ و پشته‌ى بە فەرمی ناساند

0
1850
مه‌رزى شۆشمێ له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ | فۆتۆ: عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید / SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایگه‌یاند: ئەمڕۆ لەلایەن بەرپرسانی وڵاتى ئێرانەوە پەیوەندی بە پارێزگاری هەڵەبجەوە كراوه‌ و بە فەرمی ناساندنی هەردوو مەرزی( پشە و شۆشمێ)ى پێ راگەیه‌نراوه‌.

كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە تایبەت بە (SNN) رایگەیاند: “ئەمڕۆ لە لایەن بەرپرسانی باڵای ئێرانەوە پەیوەندیی بە پارێزگاری هەڵەبجەوە كرا و ئاگاداركرایەوە له‌لایه‌ن لایەنی ئێرانیه‌وه‌ كه‌ بە فەرمانی ژمارە (61224) ، هەردوو مەرزی شۆشمێ و پشتە كە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی ناسێندراون”.

وتیشى: “لە كۆبوونەوەكانی رابردوودا بە سەرپەرشتی هەردوو پارێزگاری هەڵەبجە و پارێزگاری كرماشان جەخت لە پێویستی هەوڵەكان لە هەردوولا كرایەوە كە بەردەوامبن لە رێگەی كەناڵە فەرمییەكانەوە لەسەر هەنگاوەكانی بە فەرمی كردن و بە نێودەوڵەتیكردنی مەرزەكانی سنوورەكە، چونكە ئەو بابەتە لە دەسەڵاتی هەردوو حكومەتی عێراق و حكومەتی ئێراندایە”.

له‌باره‌ى هه‌ماهه‌نگییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و ئێران له‌و باره‌یه‌وه‌ جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “هەر ئەمڕۆ پێمان راگەیەنرا كە پارێزگاری كرماشان بە مەبەستی بەدواداچوون و جێبەجێكردنی خاڵەكان پەیوەندیی بە وەزیری ناوخۆیی ئێران كردووە، دواتر وەزیری ناوخۆیی ئێرانیش پەیوەندی بە وەزیری ناوخۆیی عێراق كردووە، بۆئەوەی ئه‌وانیش (عێراق) هەردوو مەرزی پشتە و مەرزی شۆشمێ‌ بە فەرمی بناسێنن”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this