
زیدان
SNN Sport
سبەی یەکشەممە لە یارییەکانی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید لە ئەرکێکی زەحمەدا لە یاریگای سان مامێس دەبێتە میوانی یانەی ئاتلەتیک بیلباو و یاریەکە لە کاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەکە زیدان بەشداری کردو وتی”یاریگای سان مامێس یاریگایەکی زەحمەتە، دەزانین ئەگەر بردنەوە بەدەست بهێنین دەبێت یارییەکی گەورە ئەنجام بدەین،لە مەدرید هەموو کات فشار هەیە بۆ ئەوەی باش بیت، من وەکو راهێنەر ئێستا لە ژێر فشاردام”.
لەسەر یاریزانەکانی وتی:هازارد پشووی پێویستە،ئێمە نامانەوێت مەترسی لەسەر دروست بکەین،دوای چەند رۆژێکی تر لەگەڵمان دەبێت، ئەو لە یاری ئیسپانیۆل تووشی لێدانێك بوو،ئەوەی کە من نامەوێت پێکانی یاریزانەکانە،ئێستا میلیتاویش کار بۆ ئەوە دەکات بگات بە ئاستی رامۆس و ڤاران،سبەی سەرەکییەو من دڵخۆشم بە ئاستی ئەو یاریزانە، یاریزانێکە داهاتووی یانەکەیە، رۆدریگۆش گۆڕانکاری لە خۆیدا دەکات و بە جددی مەشق دەکات، ئەو لاوێکی جادوگەرە، ئێمە سوود لەو یاریزانە دەبینین، ڤارانیش تووشی لێدانێک بووەو پێویستی بە پشوو هەیە”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



