دەستگیرکردنی 12 کارمەندی تەندروستی و خزمەتگوزار کاردانەوەی لێکەوتەوە

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
زیاتر له شه‌ش مانگه 12 كارمه‌ندى ته‌ندروستى و خزمه‌تگوزارى نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار و دوو دوكاندار له‌به‌ر دیارنه‌مانى ئامێرێك و ژمارەیەک پێداویستى پزیشكى له زیندانن و ئه‌مڕۆ كه‌سوكاریان دژی یەکلانەکردنەوەی کەیسەکان خۆپیشاندانیان كرد.
نزار ئه‌حمه‌د كه‌سوكارى یه‌كێك له كارمه‌نده ده‌ستگیركراوه‌كان به SNNی راگه‌یاند؛ ماوه‌ى زیاتر له شه‌ش مانگه 12 كارمه‌ند و خزمه‌تگوزار و دوو دوكاندار له‌به‌ر دیارنه‌مانى ئامێرێكى پزیشكى و هه‌ندێك پێداویستى هۆڵى نه‌شته‌رگه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار به فه‌رمانى دادوه‌ر ده‌ستگیركراون.
وتیشى: ئێمه ئه‌مرۆ خۆپیشاندانمان كردووه بۆ ئه‌وه نییه ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكرێن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه چۆن ده‌بێت ماوه‌ى شه‌ش مانگه ئه‌مانه له زیندان به بێ دادگایى كردن بگیرێن، هه‌روه‌ها دادوه‌ر ته‌نانه‌ت رێگه به كه‌فاله‌ت كردنیان نادات، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه تاوانبارن فه‌رموون حوكمیان بده‌ن، ئه‌گه‌ریش بێ تاوانن ئازادیان بكه‌ن.
نزار ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند: له نێو ئه‌و ده‌ستگیركراوانه تۆمه‌تبارى تێدایه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌و دۆسیه‌یه‌وه نییه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناوى دراوه فه‌رمانى گرتنى بۆ ده‌رچووه و شه‌ش مانگه له زیندانه.
له سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه 15 كه‌س ده‌ستگیركران كه بریتى بوون له پزیشكێك و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند و خزمه‌تگوزارى به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار له‌گه‌ڵ دوو دوكاندار كه دەوترێت ئه‌و دوكاندارانه كه‌ره‌سته دزراوه‌كانیان كڕیوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستى گه‌رمیان كه نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه به SNNی راگه‌یاند؛ خودى ئه‌و دۆسیه‌یه خۆى ده‌بینێته‌وه له تۆمه‌تى دیارنه‌مانى ئامێرێكى پزیشكى هۆڵى نه‌شته‌رگه‌رى كه به‌كاردێت بۆ كه‌وى كردن هه‌روه‌ها هه‌ندێك پێداویستى پزیشك كه زۆربه‌یان باندج و تهرهقهى نه‌شته‌رگه‌رین.
وتیشى، له دواى ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه ته‌ندروستى گه‌رمیان راپۆرتى داوه‌ته دادگا كه له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان هیچ شتێك نه‌دزراوه و هیچ شتێكیش نادیار نییه و له كاتى پشكنین و ژماردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌كان هه‌موو شتێك وه‌كو خۆیه‌تى و هیچى لێ نه‌دزراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند: هه‌موو گرفته‌كه ئه‌وه‌یه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ئه‌هلى له كه‌لار نه‌خۆشێك بارودۆخى خراپ بووه و ئامێرى كه‌وى كردنه‌كه‌یان له‌كاركه‌وتبوو، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشه له مردن ڕزگاربكه‌ن ئامێره‌كه‌ى هۆڵى نه‌شته‌رگه‌رى كه‌لاریان بردووه دواى كه‌وى كردنى جگه‌رى نه‌خۆشه‌كه هێناویانه‌ته‌وه هه‌موو كێشه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م ئامێره ده‌ستى پێكردووه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له‌و 15 كه‌سه‌ى ده‌ستگیركران دواتر دادگا تاكه پزیشكه‌كه و دوو كارمه‌ندى ئازاد كردون، به‌ڵام 12 كەسى دیكه‌یان ماونه‌ته‌وه كه به‌شێكیان خزمه‌تگوزارى پاككهرهوهن و زیندانى كردنى ئه‌و ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ند و خزمهتگوزارهش كێشه‌ى بۆ به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى دروستكردووه.
كه‌سوكارى ده‌ستگیركراوه‌كان ئه‌مڕۆ له خۆپیشاندانه‌كه‌یان چوونه به‌رده‌م ئیداره‌ى گه‌رمیان و رێگاى سه‌ره‌كى به‌رده‌م ئیداره‌كه‌یان داخست و رایانگه‌یاند، تاوه‌كو 11ى تهمموز مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیان نه‌بێت خۆپیشاندانه‌كانیان فراوانتر ده‌كه‌ن.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


