په‌رله‌مانى كوردستان به فه‌رمى سێ په‌رله‌مانتارى پێشووى نه‌وه‌ى نوێى به سه‌ربه‌خۆ ناساند

مهم بورهان، شادى نه‌وزاد و سیروان بابان، په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – مەودا مستەفا
ئەمڕۆ سایتی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەیەكی فەرمی هەریەكە لە پەرلهمەنتاران مەم بورهان و سیروان بابان و شادی نەوزادی لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ جیاكردووە و وەكو په‌رله‌مانتارى سەربەخۆ دریاریكردن.
ئەمڕۆ یەكشەمە مەم بورهان بە (SNN)ی راگەیاند: “لەبەر ئەوەی لە پەیڕەوی پەرلەمانی كوردستان هاتووە نابێت هیچ كەسێك فراكسیۆنی سەربەخۆ لەنێو پەرلەمانی كوردستان رابگەیه‌نێت، بۆیە پەرلەمانی كوردستان من و هەریەكە لە هاوڕێكانم: شادی نەوزاد و سیروان بابانی وەكو پەرلەمانتاری سەربەخۆ دەستنیشانكرد، لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ جیایان كردینەوە”.
وتیشی: “ئەمە بەواتای ئەوە نایەت ئێمە هەر سێكمان یەك بیر و بۆچوونمان هەبێت لە كاتی دانیشتنەكانی پەرلەمان و دەنگدان لەسەر پرسە سیاسیيەكان، بەڵكو من بەش بە حاڵی خۆم هەرچیەك له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونم بگونجێت ئه‌وه ئه‌كه‌م، هیچ پەیوەندییەكیشم بە هاوڕێكانی ترمەوە نییە”.
دوای ئەوەی شاسوار عەبدولواحید، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وى نوێ كۆمه‌ڵێك ره‌خنه‌ى له په‌رله‌مانتاره‌كانى گرت سێ په‌رله‌مانتارى ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه جیابوونه‌وه‌ى خۆیان راگه‌یاند، ئەمڕۆش بەشێوەیەكی فەرمی ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە سایتی پەرلەمانی كوردستان جیاكرانەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


