گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 6/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە 6/7/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- ژیان گەڕایەوە.
- یانەی بەرشەلۆنە باشترین یاری خۆی لە سەردەمی کیکی سیتین ئەنجامداو توانی بە ئەنجامێکی گەورەو 4-1 لە یانەی ڤیاریاڵ بباتەوەو هیوا بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا گەڕایەوە.
- بارتۆمیۆ دەتەقێتەوە” ڤار دادپەروەر نیە” هەموو کات هاوکاری یەک یانە دەکات”.
- ئابڕووچوونێکی تری ڤار لە بەرژەوەندی یانەی ریاڵ مەدرید دەبێت لە خولی ئیسپانیا.

مارکا:
- ریتمی پاڵەوان.
- یانەی ریاڵ مەدرید پارێزگاری لە پێشەنگی دەکات دوای ئەوەی 1-0 لە یانەی ئاتلەتیک بیلباو دەباتەوە.
- رامۆس بە لێدانێکی تری سزا گۆڵ دەکات دوای ئەوەی ڤار ئەژماری دەکات یانەی ریاڵ مەدرید 3 خاڵی تر بەدەست دەهێنێت.

ئاس:
- ریاڵ مەدرید نازناوەکە لە دەستەکانیدایە.
- ئاتلەتیک بیلباو 1-0 ریاڵ مەدرید.
- گۆڵێکی رامۆس بە لێدانی سزا دوای بینینەوەی حاڵەتەکە لە لایەن ڤارەوە، یانەی ریاڵ مەدرید بەرەو بردنەوەی نازناوەکە دەبات لە یارییەکی تری خولەکە کە مشتومڕی بە دوای خۆیدا هێنا.
- یانەی بەرشەلۆنە بە باشترین وێنەی خۆی دەردەکەوێت و 4-1 لە یانەی ڤیاریاڵ دەباتەوە.
- سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە رەخنە لە تەکنەلۆژیای ڤار دەگرێت و دەڵێت” لەم وەرزە بە سوودی یەک یانە بڕیار دەدات”.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- بەرشەلۆنە گەڕایەوە.
- یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەیەکی کاریگەر گەڕایەوە بۆ بردنەوەکانی و توانی 4-1 لە یانەی ڤیاریاڵ بباتەوەو سوارێز گۆڵێکی سەرسوڕهێنەر دەکات.
- کیکی سیتین رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری ململانێی بردنەوەی نازناوەکە ببێت.
- ڤار جارێکی تر دێتەوە بۆ مەدرید. لێدانی سزای دژی یانەی ریاڵ مەدرید ئەژمار نەکردو رامۆس لە رائول گارسیای دا.
- گریزمان گۆڵێکی نایاب دەکات و سوارێز دەدرەوشێتەوەو ژمارەکەی کوبالا یەکسان دەکاتەوە و فاتی کۆتایی بە گۆڵەکان دەهێنێت و میسی دوو گۆڵ دروست دەکات.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


