ماوەیەکە جموجۆڵی داعش لەسنووری گەرمیان کەمیکردووە، SNN هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
رێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش له سنوورى جه‌له‌ولا كوردێك وه‌كو ئه‌میرى داعش له ناوچه‌كه دیاریده‌كات و دەبێتە کەسی یەکەمیان.
له دواى ده‌ستبه‌كاربوونى ئه‌و كورده‌وه تاوه‌كو ئێستا ئەو گروپە هیچ كرده‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامنه‌داوه، به وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى داعشه‌كان له دژى دانانى ئه‌و كورده‌ن، بۆیه کردەی تیرۆریستیی ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لاوازى ئه‌و كورده‌كه پیشان بده‌ن و له ئه‌میرى ناوچه‌كه دووری بخەنەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له جه‌له‌ولا بهSNNى راگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانى داعش له سنوورى جه‌له‌ولا و ناوچه‌كانى خانه‌قینیش كپ بوونه‌ته‌وه و هیچ جۆره په‌لامار و كرده‌وه و جموجۆڵێكى ئه‌وتۆیان نەماوە.
وتیشى: “هۆكارى ئه‌م كپبوونهوهیهى داعش چه‌ند لایه‌نێكى هه‌یه له‌وانه، ماوه‌ى نزیكه‌ى مانگێكه كوردێك به ناوى “ئەبو عەبدوڵا” کە دانیشتووى گوندەکانی سنوری خورماتووە كراوه‌ته ئه‌میرى داعش له سنوورى جه‌له‌ولا و شێخ باوه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى چه‌كداره‌كانى داعشى لێكه‌وتووه و دژى دانانى ئه‌و كوردهكهن به سه‌ركرده‌یان له ناوچه‌كه‌دا”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، پێده‌چێت كپبوونهوهیان په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌بێت چه‌كداره‌كان ئه‌یانه‌وێت لاوازیى ئه‌میره كورده‌كه پیشان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ربكرێت و دوور بخرێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى وه‌كو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له سنووره‌كه خۆیان زۆر باشتر له پێشتووتر رێكخستووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها هێزه‌كانى ئاسایش به پلان و به‌رنامه‌ى نوێ كارده‌كه‌ن له چاودێرى كردنى سنووره‌كه.
به‌رپرسێكى یه‌كێتیش له خانه‌قین پێیوایه دواى ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش له سنووره‌كه ژماره‌یه‌ك كرده‌وه‌ى یه‌ك له دواى یه‌كیان ئه‌نجامدا، چه‌كداره‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ى چاویان له‌سه‌ره، خۆیان ببێده‌نگ كردووه و له ئه‌زموونى چه‌ند ساڵى رابردووش هه‌روا بووه.
محه‌مه‌د عومه‌ر به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له قه‌ره‌ته‌په به SNNی راگه‌یاند: داعش و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانى دیكه له چه‌ند ساڵى رابردوودا له سنووره‌كه له دواى ژماره‌یه‌ك كرده‌وه‌ى تیرۆریستى خۆیان كپ و بێده‌نگ كردووه‌ته‌وه.
وتیشى: “هۆكارى ئه‌مه‌ش له ئێستادا زیاتر په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه هێزه عێراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكى فراوانیان له سنوورى حه‌مرین و خانه‌قین ئه‌نجامدا و هه‌روه‌ها له پێشووتر زیاتر چاودێرى ناوچه‌كه ده‌كرێت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، هه‌ربۆیه چه‌كدارانى داعش ئه‌زانن چاویان له‌سه‌ره، خۆیان بێده‌نگ كردووه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


