بەریتانیا بەبەهای 1.5 ملیار پاوەن گرنگترین کەرتی ئابووری وڵاتەکەی دەبوژێنێتەوە

سینەما لە بەریتانیا
SNN
پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرتی هونەری و سینەمای بەریتانی یەکێکبوو لەو بەشانەی کەزۆرترین زیانی بەرکەوت بەهۆت راوەستانی کاری تەواوی ستۆدیۆکانی ئەو وڵاتە، کە داهاتێکی زۆری بۆ بەریتانیا پەیدا دەکرد.
بۆیە حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریدا 1.5 ملیار پاوەن کەدەکاتە 1.96 ملیار دۆلار ببەخشێتە کەرتی هونەر و سینەمای ئەو وڵاتە تا دووبارە ببوژێتەوە و دەستبکەنەوە بە کارەکانی خۆیان.
ئەم داهاتەی کەوڵاتی بەریتانیا تۆماری کردووە تەواوی ئەو ستۆدیۆو دەرهێنەرو بەرهەمهێنەرانەی وڵاتەکەی دەگرێتەوە کە لە رێکەوتی 23 ئازارەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کارەکانیان وەستاوە، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە قەرز بداتە هەموو ئەو کۆمپانیا بەرهەمهێنەرە فیلمانەی کە کارەکانیان لەماوەی رابردوودا بەهۆی کۆرۆناوە تەواو نەبووە.
کەرتی هونەری و سینەمای لە وڵاتی بەریتانیا یەکێکە لە کەرتە گرنگەکانی ئەو وڵاتە کە ساڵانە بە بەهای 2.5 بۆ 3.8 ملیار دۆلار داهات بۆ ئەو وڵاتە پەیدادەکات، ئەمە سەرەڕای ئەو ستۆدیۆو کارە هونەریانەی کە لەدەرەوەی وڵات دەیکەن و دووبارە داهاتەکەی دەگەرێتەوە بۆ بەریتانیا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


