
فۆتۆ، شوینەوارى بەکراوا، SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە دەیان شوێنەواری مێژوویی و ئاسەوار بوونیان هەیە و بە سەدان پارچەی مێژوویی دۆزراونەتەوە، بەڵام تائێستا بەهۆی نەبوونی مۆزەخانەیەكەوە لە شارەكەدا ئەو ئاسەوارانە دەبرێنە مۆزەخانەی سلێمانی، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەڵەبجەش دەڵێت: “تەنها لەیەك جێگەی شوێنەواریدا 600 پارچە شوێنەواریان دۆزیوەتەوە”.
كاروان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەڵەبجە، بە SNNی ڕاگەیاند: لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە زیاتر لە 200 جێگەی شوێنەواری بوونیان هەیە، تائێستاش نزیكەی 150 جێگایان لە نەخشەی شوێنەوارناسی هەرێم تۆماركراون، بەڵام بەشێكی زۆری ئەو شوێنەوارانە بەهۆی دەستكاریكردنیان لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەمەبەستی گەڕان بەدوای شوێنەواردا لە ساڵانی ڕابردوو تێكچوون، بەشێك لەو شوێنەوارانەش گرنگی مێژوییان هەیە كە چەندین تیمی بیانی هاتوونەتە سنوورەكە و توێژینەوە و كاریان تیادا كردوون گەیشتونەتە ئەنجامی سەرسوڕهێنەر، بەتایبەت شوێنەواری (بەكراوا) كە لەلایەن تیمێكی شوێنەوارناسی ئەڵمانییەوە كاری تیدا كراوە و دەركەوتووە كە مێژووەكەی بۆ زیاد لە پێنج هەزار ساڵ و هەندێكیشیان بۆ سەردەمی بابلییەكان دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی تا ئێستا بۆمان ڕوونبووەتەوە، ئەوەیە كە شوێنەواری بەكراوا بە كۆنترین شوێنەواری مێژوویی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دادەنرێت، ئەوەش بە پشتبەستن بەو كەرەستە و كەلوپەلە مێژووییانەی تا ئێستا دۆزیومانەتەوە و زیاد لە 600 پارچە ئاسەوار دەبن، زۆربەی ئەو كەرەستانەشی كە تا ئێستا دۆزراونەتەوە لە گۆزە و تەنوری نانكردن و ڕمی شەڕكردن و چەند كەرەستەیەكی دیكە پێكدێن.
بەڕێوەبەری شوێنەواری هەڵەبجە نیگەرانیش بوو لەوەی كە سەرەڕای ئەوەی چەندینجار بە نوسراو داوامان لەلایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە بۆ كردنەوەی مۆزەخانەیەك لە هەڵەبجە، بەڵام تا ئێستا نەتواندراوە مۆزەخانەیەك لە پارێزگاکەدا بكرێتەوە، ئەوەش وایكردووە كە هەموو ئەو كەرەستە و كەلوپەلە مێژوییانەی كە لە سنورەكەدا دەدۆزرێنەوە سەرجەمییان ڕەوانەی مۆزەخانەی سلێمانی بكرێن و لەوێ دەپارێزرێن.
فۆتۆ، شوینەوارى بەکراوا، عەلى حەمە سەعید SNN
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


