لە هەولێر ژمارەیەک خۆپیشاندەر دەستگیر کران

0
1009
قه‌ڵا له‌ ناوه‌ندى شارى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN

SNN

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی حوزەیران، 20 خۆپیشاندەر لە هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران، کەداوایی تاپۆکردنی ئەو زەوییەیان دەکرد وەک قەرەبووی زیانلێکەوتووانی پرۆژەی گوندی کۆری پێیان بەخشراوە.

ئەو خۆپیشاندەرانە ئەمڕۆ رژانە سەر شەقام بۆ داواکردنی مافەکانیان دەڵێن با لایەنی پەیوەندیدار خزمەتگوزاریی بگەیەنێتە پڕۆژەی گۆندی کۆری.

دەشڵێن: ” تائێستا لەلایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بەو بابەتە هیچ وەڵامێکمان وەرنەگرتووە و داواکارییەکانمان لە تاپۆکردنی زەوییەکانمان و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆیان پشتگوێ خراون.

بەهۆی ئەو ناڕەزایەتییانەشەوە هێزە ئەمنییەکان لەشاری هەولێر بیست خۆپیشاندەریان لێ دەستگیر کردوون.

دەقی راگەیەندراوەکەی خۆپیشاندەرانی هەولێر:

وەک ئاگادارن دوایی هەوڵی بێوچان و ماندووبوونی چەندین ساڵەمان بۆ دیارخستنی چارەنوسی پارەو زەوییە قەرەبووەکانمان وەک زیانلێکەوتوانی پڕۆژەی گوندی کۆری، خۆشبەختانە لەکۆتاییدا، لە بەرواری 29/5/2019 بە شێوەی تیروپشک زەوییەکان بەسەر 4132 خانەوادەی زیانلێکەوتوو وەک قەرەبوو دابەشکرا، لەو کاتەوە ئێمە وەک پارێزەرو نوێنەرانی خانەوادە زیانلێکەوتوەکانی پڕۆژەی گوندی کۆری لە چاوەڕوانی تاپۆ کردن و گەیاندنی خزمەتگوزاری لە زەوییەکانمانداین بۆ ئەوەی بتوانین خانو و شوێنێکی ژیان بۆ خۆمان لەسەر زەوییەکانمان دروست بکەین و لە کرێچێتی و نەهامەتی کرێچی بوون ڕزگارمان بێت، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانی ئێمەیە کە تاوەکو ئێستا لەلایەن دامو دەزگا پەیوەندیدارەکان بەو بابەتە هیچ وەڵامێکمان وەرنەگرتیە و داواکارییەکانمان لە تاپۆ کردنی زەوییەکانمان و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆیان پشتگوێ خراون بۆیە داوا لە ئێوەی بەڕێز دەکەین وەک داکۆکیکار لە مافی هاووڵاتیان و مافی کرێچیان بەدواداچوون بکەن لەسەر ئەو داواکارییانەی ئێمە کە بریتین لە :

 

1/ بەزووترین کات زەوییەکانمان تاپۆ و بەناومان بکرێن .

2/ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە زەوییەکانمان .

3/شارەوانی دەستکاری نەخشەی زەوییەکانمان نەکا و ڕێگەپێدان بداتە ئەو خاوەن، زەوییانەی کە بە نیازن خانوو دروست بکەن لەسەر زەوییەکانیان .

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this