
قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆكى حكومهت و ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم | فۆتۆ: AZHI OMER
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە درێژەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی، ئەمڕۆ دووشهممه لە ھەولێر، لەگەڵ ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ئەمنی ناوچەکە بە گشتی و عێراق و ناوچە کێشە لەسەرەکان بە تایبەتی کرا، ھەروەھا گفتوگۆكانی نێوان ھەرێم و بەغدا سەبارەت بە كێشە ھەڵپەسێردراوەكان تەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكە بوون.
سەبارەت بە دۆخی ئەمنی ناوچە کێشە لەسەرەکان باس لە گرنگی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا لەو ناوچانە دوای ئەوەی ئەزمونی چەند ساڵی رابردوو و هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش دەریخست بەبێ هەماهەنگی زیاتری نێوان هەرێم و بەغدا ئەستەمە لەڕووی ئەمنییەوە سەقامگیری لەو ناوچانە مسۆگەر بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی باسی لە دواین پەرەسەندنی دانووستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدای کرد و رایگەیاند: “گفتوگۆكان بەردەوام دەبن لەگەڵ حكومەتی عێراق تا ئەوكاتەی دەگەینە رێککەوتنێکی گشتگیر بۆ چارەسەرکردنی كێشە ھەڵپەسێردراوەكان”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


