
ئاوی زێی بچوک
SNN- محەمەد مستەفا
بەهۆی نزمبوونەوە و بەرزبوونەوەی لەناکاوی ئاستی ئاوی زێی بچوک لە سنووری قەزای پشدەر، داوا دەکرێت گەشتیاران و هاووڵاتیان لە قەراغ ئاوی زێیەکە نزیک نەبنەوە .
بڕوا محەمەد دانیشتووی گوندی گەرمکان لە سەر زێیی بچوک بە SNN ی راگەیاند: ماوەی چەند رۆژێکە ئێران دەستی کردووە بە گرتنەوە و بەردانەوەی ئاوی زێی بچوک لە بەنداوی کۆڵەسەی شاری سەردەشتی رۆژهەڵات بەشێوەیەکی لەناکاو، بە جۆرێک لە رۆژدا ئاوەکە دەگرێتەوە و لە ئێوارە و شەوانیشدا ئاوەکە بەر دەداتەوە .
وتیشی: “ئەوان وەک دانیشتوانی ناوچەکە بە روونی رۆژانە هەست بە جیاوازی ئاستی ئاوەکە دەکەن، بۆیە وەک دانیشتوانی گوندەکانی سنوورەکە داوا لە گەشتیاران و هاوڵاتیان دەکەن زۆر نزیکی قەراغی ئاوی زێی بچوک نەکەون، چونکە بەرزبوونەوەی ئاوەکەی لەناکاوە .”
باسی لەوەشکرد: لە چەند رۆژی رابردوو بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکە ئۆتۆمبێلی خێزانێک کە بۆ گەشت و سەیران سەردانی سەر زێیی بچوکیان کردبوو لەناو ئاوی زێیەکە ئۆتۆمبێلەکەیان گیری خوارد .
هاوکات سەلام عومەر بەڕێوبەری ئاوی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: لەکاتی گرتنەوە یاخود کردنەوەی ئاوی زێی بچوک هیچ هەماهەنگییەک لەنێوان بەرپرسانی شاری سەردەشت و ئیدارەی راپەڕین نییە، چونکە ئێران ئاوی زێی بچوک بە موڵکی خۆی دەزانێت چۆنی بوێت ئاوا مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


