سەرۆکی حیزبێکی تورکی داوا لە کازمی دەکات وەزارەتێک بداتە تورکمان

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق
SNN-
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریی تورکیا بەشێوەیەکی رەسمی داوای لە مستەفا کازمیی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد وەزارەتێک بداتە تورکمان.
کەمال کلیچدار ئۆغلۆ کە سەرۆکی حیزبەکەی ئۆپۆزسیۆنە لە تورکیا دەشڵێت: “ئەوان بەشێوەیەکی بەردەوام چاودێریی دۆخی تورکمان دەکەن لە ناو عێراقدا”.
وتیشی: “ئێمە لەگەڵ عێراق دۆستایەتییەکی باشمان هەیە و متمانەمان هەیە کە عێراق پارێزگاریی لە هێشتنەوەی ئەو هاوڕێیەتییە دەکات و پابەندە پێوەی”.
داواشیکرد سەرۆکوەزیرانی عێراق کار بۆ ئەوە بکات وەزیرێکی تورکمان بۆ کابینەکەی دەستنیشان بکات و برەو بەو پێکهاتەیە لە عێراق بدات.
جێی وەبیرهێنانەوەیە هەفتەی رابردوو مستەفا کازمی سەرکوەزیرانی عێراق وتی: “وەزیرێکی تورکمان کە پۆستی وەزیری دەوڵەتی دەبێت، دیاریدەکات بۆ پێکهاتەی تورکمانی”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
41 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
41 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش



