له ئه‌مریكا تاوتوێى بڕینى هاوكارییه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كرێت

ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا تاوتوێى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك ده‌كات كه رێگه‌ده‌گرێت له خه‌رجكردنى پاره‌ى حكومه‌تى فیدراڵى ئه‌و وڵاته له عێراق و سوریا.
دوێنێ سێشه‌ممه لیژنه‌ى شایسته داراییه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا پرۆژه یاسایه‌كى خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، كه تایبه‌ته به “رێگه‌گرتن له به‌كارهێنانى پاره و بودجه‌ى ئه‌مریكا بۆ پاراستنى كێڵگه نه‌وتییه‌كان له عێراق و سوریا، به‌شێكه له پرۆژه یاساى بودجه‌ى ئه‌و وڵاته له ساڵى 2021 دا”.
به‌گوێره‌ى ناوه‌ڕۆكى پرۆژه یاساكه كه له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، “له چوارچێوه‌ى پرۆژه یاساكه‌دا بڕى ئه‌و 700 ملیۆن دۆلاره‌ش ده‌بڕدرێت كه تایبه‌ت كراوه به: راهێنان كردن به هێزهكاى پێشمه‌رگه، راهێنان كردن به هێزه عێراقییه‌كان، گروپه چه‌كدارییه تایبه‌ته‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ى له دژى داعش ده‌جه‌نگن”.
ئه‌گه‌ر پرۆژه یاساكه بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ هاوكارى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان دابینكراوه ده‌بڕدرێت.
كۆمیته‌ى شایسته داراییه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا له راگه‌یه‌نراوێكدا له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى پرۆژه یاساكه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، “كارێكى ناردوسته كه پاره‌ى ئه‌مریكا به‌كاربهێنرێت بۆ كۆنترۆڵكردن و پاراستنى كێڵگه نه‌وتییه‌كان له سوریا و عێراق”.
تێپه‌ڕبوونى ئه‌م پرۆژه یاسایه پێویستى به‌وه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه تاوتوێبكرێت پاش به‌ده‌ستهێنانى زۆرینه‌ى ده‌نگ بخرێته به‌رده‌م كۆنگرێسى ئه‌مریكا، كه له‌وێش زۆرینه‌ى به‌ده‌ستهێنا، پاشان بخرێته به‌رده‌م سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ى واژووى بكات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


