
لۆگۆی تیک ڤتۆک
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی چین ئەپی تیک تۆک بۆ سیخوڕیکردن بەسەر ئەمریکاوە بەکاردەهێنێت لە هەوڵدان قەدەغەی بکەن.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، مایک پۆمپەیۆ لە لێدوانێکیدا رایگەیاندووە: “بە دڵنیاییەوە کار لەسەر ئەوە دەکەین ئەپی تیک تۆک قەدەغە بکەین چونکە زانیاری بەکارهێنەرانی لەگەڵ حکومەتی چین بەشکردووە”.
ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە، لیژنەی بازرگانی فیدراڵی و وەزارەتی دادی ئەمریکا پێکەوە بەدواداچوون بۆ ئەگەری پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکەن لەلایەن کۆمپانیای تیک تۆکەوە چونکە باس لەوەدەکرێت، ئەپەکە زانیاری تاکەکەسی منداڵانی نەپاراستووە.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەپی تیک تۆک زۆرینەی بەکارهێنەرەکانی لە تەمەنی هەرزەکاریدان.
لەلایەکی دیکەوە و هەر لەبارەی تۆمەتەکانی سیخوڕیکردنی چین لەسەر ئەمریکا، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (ئێف بی ئای) رایگەیاند: سیخوڕیکردنی چین بەسەر ئەمریکاوە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.
کریستۆفەر رای لە میانی بەڕێوەچوونی دیداری پەیمانگای هەدسن لە واشنتن رایگەیاند: چین بە چەندین شێوە دەیەوێت زیان بە ئەمریکا بگەیەنێت، لە نێویشیاندا دەستوەردان و تێکدانی ئەو توێژینەوانەی ئەمریکا کە لە بواری ڤایرۆسی کۆرۆنادا ئەنجامیان دەدات.
وتیشی: چین ئامانجی ئەوەیە ببێتە تاکە وڵاتی زلهێزی جیهان، هەموو کارێکیش دەکات تا بەو ئامانجەی بگات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


