
SNN- عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند: “وەزارەتی کشتوکاڵ دوو پڕۆژەی گرنگ لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکات و ئامادەکارییەکان بۆ دەستکردن بە پرۆژەکان کۆتاییان هاتووە، كە بریتین لە كارگەیەكی بەرهەمهێنانی هێلكە و دروستكردنی سایلۆیەك، ئەوەش سەدان هەلیكار بۆ گەنجانی سنورەكە دەڕەخسێنێت”.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگاداریان کردووینەتەوە كە رەزامەندی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان وەرگیراوە بۆ دەستكردن بە جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی گرنگ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، كە یەكەمیان پرۆژەی كارگەی بەرهەمهێنانی هێلكەیە، كە رۆژانە 500 هەزار هێلكە بەرهەم دەهێنێت، ئەوی دیكەشیان پرۆژەی دروستكردنی سایلۆیەكە لە هەمان سنوور”.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەردوو پرۆژەكە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجەوە سەرپەرشتی دەكرێن و بڕی بودجە و زەوی پێویستیشیان بۆ دابینكراوە، هاوكات كارگەی بەرهەمهێنانی هێلكەكە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە بەڕێوەدەبرێت و سایلۆكەش كەرتی حكومی سەرپەرشتی دەكات.
جێگری پارێزگای هەڵەبجە، ئەوەشی خستەڕوو، جێبەجێكردنی ئەم دوو پرۆژەیە و دەستبەكاربوونیان لە ئایندەیەكی نزیكدا دەبێتە هۆی رەخساندنی هەلیكار بۆ سەدان گەنجی بێكاری سنورەكە، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە كە ئەو پرۆژانەشی لە پلانی پارێزگای هەڵەبجەدایە و پێشكەشی وەبەرهێنان و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان کراون بكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


