
جۆنینیۆ
SNN Sport
جۆنینیۆ یاریزانی پێشووی به‌رازیل ره‌خنه‌ی له ئه‌و بیره باوه‌ی نێو یاریزانانی به‌رازیل گرت كه هەمیشە لە هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره.
جۆنینیۆ له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ” گاردیان ” وتی ” له به‌رازیل فێر ده‌بین ته‌نیا بایه‌خ به پاره بده‌ین ، به‌ڵام عهقلیهتەكه له ئه‌وروپا جیاوازه”.
وتیشی ” پلانه‌كانم دارێژراو نه‌بوون ، ویستم بچمه یانه‌یه‌كی گه‌وره له به‌رازیل ، نه‌ك بۆ به‌ره‌وپێشبردنی تواناكانمان ، چونكه فێربووم په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه بكه‌م كێ زیاتر ده‌دات ، ئه‌مه شیوازه بهرازیلیهكهیه “.
هه‌روه‌ها وتی ” سەیری نەیمار بکەن، چووه یانه‌ی پاریس سان جێرمان له پێناو پاره‌دا ، یانه پاریسیه‌كه هه‌موو شتێكی پێ به‌خشی کە ئەو ده‌یویست، ئێستا حه‌ز ده‌كات بڕوات پێش كۆتایهاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی “.
له درێژه‌ی لێدوانهكەیدا وتی ” كاتی به‌خشین هاتووه و نیشاندانی په‌یوه‌ندیكردن به یانهیەکەوه ، ئه‌مه پرۆسەیه‌كی ئاڵوگۆڕه ، پێویسته له سه‌ر نەیمار زۆرترین تواناكانی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه پێشكه‌ش بكات له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی ئێستای و خاوه‌ن به‌رپرسیارێتی بێت “.
له كۆتاییدا وتی ” گرفت ئه‌وه‌یە كه شێوازه باوه‌كه له به‌رازیل كه‌لتوری چاوچنۆكییه ، هه‌میشه پاره‌ی زیاترمان ده‌وێت ، ئه‌مه‌یه كه فێربووین و نەیماریش فێری بووه “.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


