
خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی خەلەکان
SNN- محەمەد مستەفا
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی تەمموز، بەهۆی گردبوونەوەی هاووڵاتیانی ناحیەی خەلەکانی قەزای دووکان، رێگەی سەرەکی هاتوچۆی نێوان ئیدارەی راپەڕین و شاری سلێمانی داخراوە .
هیوا نەجات دانیشتووی ناحیەی خەلەکان بە SNN ی راگەیاند: ئەوان ماوەی سێ رۆژە بەهۆی نەبوونی کارەبا و پڕۆژەی خزمەتگوزاری گرددەبنەوە و لەئێستاشدا ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێرە رێگای نێوان رانیە ـ سلێمانیان داخستووە .
ووتیشی “داواکاری ئەوان بریتیە لە زیاد کردنی پێدانی کارەبای نیشتیمانی چونکە ناحیەکە مۆلیدەی ئەهلی نییە، بەو هۆیەشەوە لە کاتی نەبوونی کارەبای نیشتیمانی دانیشتوانی سنورەکە بەهۆی گەرماوە تووشی گرفتی زۆر دەبنەوە ”
باسی لەوەشکرد: داواکاریەکی تریان بریتیە لە بەجوتساید کردنی شەقامی سەرەکی ناحیەکە کە ماوەی 10 ساڵە ئەو بەڵێنەیان پێدەدرێت و تا ئێستاش جێ بەجێ نەکراوە .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


