
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
SNN-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: “ئیدانەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی شارەزای ئەمنی عێراقی دەکەین، باسی ئەوەشدەکات کە حیزبوڵا رێکخراوێکی تیرۆریستییە و داوا لەهاموو وڵاتان دەکەین وەک تیرۆریست بیناسێنن”.
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مایک پۆمپیۆ لەواشنتۆن وتیشی: “پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی قەدغەی چەک لەسەر ئێران درێژ بکاتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو کە هاوکاری حکومەتی لوبنان دەکەن بکەوێتەوە سەر پێی خۆی و قبوڵی ناکەن ببێتە وڵاتێکی پاشکۆی ئێران.
لەبارەی چین و ڤایرۆسی کۆرۆناشەوە مایک پۆمپیۆ وتی: “رێکخراوی تەندروستیی جیهانی وەک پێویست دەستی نەداوەتە چاکسازی و لەسەر چینیش پێویستە راستییەکان بە جیهان بڵێت لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە”.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئیدانەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی-شی کرد کە شەوی دووشەممە لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەشاری بەغدا کوژرا.
پۆمپیۆ وتیشی: “میلیشیا پاڵپیشتیکراوەکان لەلایەن ئێرانەوە تۆمەتبارن بەو کارە و بەشێوەیەکی دڕندانە تیرۆر کراوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



