فرسەت سۆفی “ئەوەی لێی دەترساین پێی گەیشتین، دۆخی هەولێر مەترسیدارە”

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر فۆتۆ مەودا-مستوفا
SNNـ مەودا مستەفا
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، ئێستا دۆخەکە لەوەدەرچووە ناوچەیەک کەرەنتین بکرێت، ئەوەشی لێی دەترساین پێی گەیشتین، چونکە دۆخی هەولێر مەترسیدارە.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دۆخی هەولێر بەرەو دۆخێکی نەخوازراو دەڕوات و هەر لەبەر ئەوەش بوو شەش ڕۆژ کەرەنتینمان ڕاگەیاند و ئەنجامی باشی هەبوو، بەڵام بەداخەوە پابەند نەبوون بەڕێنماییەکان و تێکەڵبوون و نەبەستنی دەمامک ئەنجامەکانی تووشبووانی زیادکردەوە، بۆیە ئەگەر خەڵک پابەند نەبێت ئەوکات ڕێژی ڤایرۆسەکە زیاتریش دەبێت، ئێمەش وەک حکومەت بیرلەوە بکەینەوە جگە لەوکەسانەی دۆخی تەندروستیان زۆر خراپ نەبێت نەتوانین وەریان بگرین لەنەخۆشخانە، چونکە ئەوەی لەسەر ئێمە بووە کردومانە.
وتیشی ، “ئێستا دۆخەکە لەوەدەرچووە ناوچەیەک کەرەنتین بکرێت، ئەوەشی لێی دەترساین پێی گەیشتین لەگەڵ ئەوەشدا ئێستاش درەنگ نەبووە پابەندی رێنماییەکان بین و خۆمان دووربخەینەوە لەقەرەباڵغی و دەمامک ببەسیتن، چونکە دۆخی هەولێر مەترسیدارە و دواین ئاماریش 187 حاڵەتمان هەبووە واتەڤایرۆسەکە لەهەموو کۆڵانێک هەیە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



