
کفری خۆپیشاندان
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
ئێواهى ئه‌مڕۆ بۆ جارى دووه‌م له قه‌زاى كفرى له‌سنوورى گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان دژى نه‌بوونى هه‌لى كار‌و كه‌مبوونه‌وه‌ى كاركردن له گۆڕه‌پانى كاشى ناوچه‌كه خۆپیشاندانیان كرد و رێگاى كفرى بۆ شاره‌كانى عێراق داخست.
شه‌ماڵ ره‌ئووف ئه‌ندامى ده‌سته‌ى خۆپیشانده‌رانى كفرى به SNNی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ بۆ جارى دووه‌م وه‌كو به‌شێك له هاووڵاتیانى كفرى و نوێنه‌رى خۆپیشانده‌رانى كفرى به‌شداربووین له ئه‌نجامدانى خۆپیشاندانیان دژى نه‌بوونى هه‌لى له سنووره‌كه و ڕێگاى سه‌ره‌كى كفریان بۆ شاره‌كانى عێراق بۆ ماوه‌یه‌ك داخست.
وتیشى، “پێشتر به‌ڵێن بهخۆپیشاندهران درا هه‌لى كار له ناوچه‌كه بڕه‌خسێنن، كه‌چى ئێستا له‌و گۆڕه‌پانه‌ى كه تایبه‌ته به كاشى و له كه‌لاره‌وه هێنرایه كفرى و هه‌لى كارى بۆ ده‌یان گه‌نج و شۆفێر‌و چێشتخانه ڕه‌خساند كه چى بۆیان ده‌ركه‌وتووه له كه‌لاره‌وه بارى كاشى دێته كفرى و به‌ره‌و شاره‌كانى عێراق ده‌بردێت و هه‌روه‌ها پۆلیسى هاتووچۆش به بیانووى خراپبوونى ڕێگاوبانه‌كان رێگه‌نادات بارى كاشى زۆر له ئۆتۆمبیله‌كان باربكرێن و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى كاركردن”.
شه‌ماڵ ره‌ئوف باسیشى له‌وه‌كرد، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گفتوگۆیان كردووه و به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان داوه جارێكى دیكه رێگه نه‌درێت له كه‌لاره‌وه بارى كاشى بێته كفرى، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ر له كفرییه‌وه باربكرێت بۆ شاره‌كانى عێراق و چاره‌سه‌رى كێشه‌كه بكه‌ن، هه‌ربۆیه له حاڵه‌تى چاره‌سه‌رنه‌كردنى گرفته‌كه ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بن له خۆپیشاندان چونكه ناكرێت له‌برى هه‌لى كار، ئه‌و كه‌مه كاركردنه‌ش به خه‌ڵكى ناوچه‌كه ڕه‌وا نه‌بینن.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك له‌كفرى هاووڵاتیان خۆپیشاندانیان بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك و هه‌روه‌ها دابینكردنى هه‌لى كار‌و پێدانى پاره‌ى پترۆ دۆلار و ئاوڕدانه‌وه له كفرى ئه‌نجامدا حكومه‌ت به‌ڵێنى ئاسانكاریدا بۆ وه‌ربه‌هێنان و كاركردن له‌سه‌ر داواكارى خۆپیشانده‌ران.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


