ئەو کۆمپانیایەی جلوبەرگی زیاتر لە 40 سەرۆکی ئەمریکای دیزاین کردووە مایەپووچبوو

کۆگایەکی کۆمپانیاکە
SNN–
کۆمپانیای (بروکس برازەر) دیزاینەری جلوبەرگی زیاتر لە چل سەرۆکی ئەمریکا خۆی ئامادە دەکات مایەپووچبوونی لەئەمریکا رابگەیەنێت بەشێوەیەکی رەسمیی.
کۆمپانیاکە کە خاوەندارێتیی بۆ (کلاودیۆ دیل فیکیۆ)ی دیزاینەری ئیتاڵی دەگەڕێتەوە، داوایەکی داوەتە دادگای باڵای ئەمریکا تا مامەڵەی مایەپووچبوونی بەفەرمیی بکات.
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بەدوای خۆیدا قەیرانی دارایی هێناوە، هۆکارە بۆ مایەپووچبوونی کۆمپانیاکە کە خاوەن براندێکی بەبەهایە و دیزاینەری جلی زۆربەی سەرۆکەکانی ئەمریکایە لەنێویاندا جۆن کەنەدی و باراک ئۆباما.
لەبەیاننامەیەکدا کۆمپانیاکە دەڵێت: “زیاتر لە 500 لقی لەهەموو جیهان داخستووە بەهۆی رێوشوێنەکانی قەدەغە و بێبازاڕییەوە”.
کۆمپانیای بروکس برازەر پێش 200 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن دیزاینەرە ئیتاڵییەکانی ئەو سەردەمە دامەزراوە و خاوەن براندی جلوبەرگ و پێڵاوی پیاوان و خانمانە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



