
ڤان پێرسی
SNN Sport
ڤان پێرسی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا سێ یه‌كه‌م پاڵێوڕاوان بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین بۆ باشترین یاریزانی ساڵی 2020 له جیهاندا دیاری دەکات و میسی و رۆناڵدۆ دووردەخاتەوە .
تۆڕی ( بی تی سپۆرت )ی بەریتانی لێدوانه‌كانی ڤان پێرسی بڵاوكرده‌وه و رۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونخی له پله‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژارد وه‌ك باشترین یاریزان له جیهان و شایسته تر بۆ بردنه‌وه‌ی تۆپی زێڕین له‌م ساڵه‌دا.
له به‌رامبه‌ردا یاری دروستكه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی دی بڕۆین له پله‌ی دووه‌مدا هه‌ڵبژارد ، پاشان سادیۆ مانی هێرشبه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له پله‌ی سێیەمدا دیاری كرد.
لیڤاندۆڤسکی توانیویەتی ئەم وەرزە لە 43 یاری 51 گۆڵ بکات کە 11 گۆڵیان لە خولی یانە پاڵەوانەکان بووە.
ڤان پێرسی له پێشبڕكێی تۆپی زێڕین چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی تری پشتگوێخست وه‌كو لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشەلۆنه كه 6 جار خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه 5 جار خه‌ڵاته‌كه‌ی بردووەتەوە .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


