
زیندامی گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
به پێى پشكنینه‌كان له‌كۆى 75 زیندانى كرا‌و، لە گرتن و گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان 48 كه‌سیان تووشى ڤایرۆ‌سی كۆرۆنا بوون و بارودۆخى ته‌ندروستیان باشه.
بەپێی زانیارییەکانی SNN: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامى پشكنینى زیندانیكراوه‌كانى گرتن و گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان گه‌ڕاویه‌وه كه ژماره‌یان 75 كه‌سن.
وتیشى، “تیمێكى پزیشكى كه به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیانیان له گه‌ڵدابووه ناوه‌كانیان ئاشكرا كردووه و ده‌ركه‌وت 48 كه‌سیان هه‌ڵگرى ڤایرۆ‌سی كۆرۆنان و ئاگاداركرانه‌وه و بڕیاردرا ئه‌وانه‌ى تووشبوون جیابكرێته‌وه له‌وانه‌ى كه ئه‌نجامه‌كانیان نێگه‌تیڤ بووه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسیشى له‌وه‌كرد، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته زیندانه‌كه، به‌ڵام ڕه‌وشى هه‌موویان باشه هیچ حاڵه‌تێكى خراپى ئه‌وتۆى تێدا نییه.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



