“دەست بەسەر چەندین جۆر چەک و مووشەکی جیاوازدا گیراوە کەئێران ویستوویەتی بەرەو یەمەنی بنێرێت”

مایک پۆمپیۆ
SNN
مایک پۆمپیۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی” ئەنجومەنی ئاسایش دەبێت ماوەی قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران درێژبکاتەوە تاوەکو ڕێگە بگرێت لە زیادبوونی ململانێکان لە ناوچەکەدا. هیچ کەسێکی هۆشیار ناتوانێت بڕوا بەوە بکات ئێران ئەو چەکانەی کە دەستی دەکەوێت بۆ کاری ئاشتیانە بەکاریدەهێنێت.”
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوەشدا:ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە مانگی شەشدا دەستیان بەسەر کەشتیەکدا گرتووە کە بەنیاز بووە چەکی ئێرانی بگوازێتەوە بۆ حوسییەکانی یەمەن.
مایک پۆمپیۆ سەرپەرشتی هەوڵەکانی ئەمەریکا دەکات بۆ درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران کە لە مانگی 10 دا ماوەکەی بەسەردەچێت.
پۆمپیۆ لە میانەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا وتی ئەمەریکا و هێزە ” هاوبەشەکانی ” لە 28 ی مانگی حوزەیراندا لەکەنار دەریای یەمەن دەستیانگرتووە بەسەر کەشتیەکدا کە چەکی ئێرانی پێبووە و بەنیازبووە بیبات بۆ حوسییەکانی یەمەن.
وتیشی ” ئەو چەکانەی دەستیان بەسەرداگیراوە 200 موشەک و زیاتر لە 1700 تفەنگ و 21 موشەکی زەوی بۆ ئاسمان و کۆمەڵێک موشەکی دژە تانک و موشەکی دیکەی پێشکەوتووی تیادا بووە.”
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



