
زیاد جەبار
SNN-هەوراز ئەحمەد
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریدا زیاد جەبار وەک سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دیاری بکرێت.
زیاد جەبار لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: “لە یەکی تەمووزەوە بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی دیاریکراوم بۆ پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان و ئەمڕۆ بڕیارەکەم بەدەستگەیشتووە”.
سەبارەت بە پلانەکانی، سەرۆکی نوێی فراکسیۆنی یەکێتی وتی: “ئێمە لە پەرلەمانین بۆ ئەوەی بەرنامە و ئەجێندای یەکێتی جێبەجێ بکەین، لە چەند رۆژی داهاتووشدا کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکە بەڕێوەدەچێت بۆ دیاریکردنی ئەجێنداکانمان”.
ئەوەشی خستەڕوو: “سیاسەتی یەکێتی جێبەجێ دەکەین و کاردەکەین بۆ باشترکردنی ژیانی هاووڵاتیانن”.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر جەمال حەوێز پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بەڕێوەدەبرد.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



