
کیکی سیتین
SNN Sport
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یاری سبەی شەممە دژی یانەی ڤەلەد وەلید لە هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا، کیکی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەشداری کردو باسی لە یاریەکەو دۆخی یانەکەی و تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کرد.
کیکی سیتین لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە رایگەیاند: لە ئێستادا لەسەرمانە تەرکیز بخەینە سەر یاریەکەی ڤەلەد وەلید، دواتر تەرکیز دەخەینە سەر یاری ناپۆلی،یانەکەم لە روی جەستەییەوە زۆر باشە، ئەوەشمان سەلماندووە،گرنگی بە یاری خۆمان دەدەین و چاوەڕوانی شکستی ریاڵ مەدرید دەکەین”.
دواتر لەسەر یاریزانەکانی وتی:دی یۆنگ ئامادەیە بۆ سەفەرکردن بۆ یاری ڤەلەد وەلید، لە هەفتەکانی داهاتوو ئارسریش باش دەبێتەوەو دەگەڕێتەوە بۆ لیستی یاریزانەکان،رۆبێرتۆش یاریزانێکی هەمەجۆرە، لە چەند شوێنێک دەتوانێت یاری بکات، بۆ ئۆمتیتیش تەنانەت پزیشکەکان نازانن کەی دەگەڕێتەوە “.
لەسەر تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکان رایگەیاند: دادپەروەرانەیە یاری گەڕانەوە دژی ناپۆلی لە یاریگای کامپ نۆ دەکرێت،وا دەرناکەوێت بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان زۆر قورس بێت بۆ یانەی بەرشەلۆنە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


