خانمه په‌رله‌مانتارێكى عێراق به كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا

غیدا كمبش، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: Almaalomah
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر خانمه په‌رله‌مانتارى عێراق غیدا كمبش، كه هاوكات سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌یه له په‌رله‌مان به ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى میقدان جومهلیى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا مردنى خانمه په‌رله‌مانتار غیدا كمبشى پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند: “به داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه ئه‌مڕۆ هه‌واڵى كۆچى دوایی خاتوو غیدا كمبش هاوڕێ و هاوپیشه‌مان پێگه‌یشت پاش ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووه”.
كمبش ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه خه‌ڵكى پارێزگاى دیاله‌یه، خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرایه و ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووه.
به وته‌ى محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، “له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 20 ئه‌ندامى په‌رله‌مان و خێزان و پاسه‌وانه‌كانیان تووشى كۆرۆنا بوون”.
به‌پێى ئاماره‌كان له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 69 هه‌زار و 612 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، 39 هه‌زار و 502 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، 415 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان و 2 هه‌زار و 882 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



