
نه‌خۆشخانه‌یه‌كى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى هه‌رێم ئاماره تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: 211 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون، 11 تووشبووى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 139 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “له ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا هه‌زار و 635 پشكنین ئه‌نجامدراون، له ئه‌نجامدا 211 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون تۆماركراون به‌مشێوه‌یه: 70 كه‌س له هەولێر، 71 كه‌س له سلێمانی، 47 كه‌س له گەرمیان، 10 كه‌س له دهۆك، 13 كه‌س له هەڵەبجە”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم له‌باره‌ى ئاماره‌كانى چاكبوونه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “139 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه: 124 له هەولێر، هه‌شت له گەرمیان، دوو له دهۆك، پێنج له هەڵەبجە”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئامارى مردنیش خراوه‌ته‌ڕوو و ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه، “11 تووشبوو گیانیا له‌ده‌ستداوه به‌مشێوه‌یه: دوو له هەولێر، حه‌وت له سلێمانی، دوو له گه‌رمیان”.
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا 8 هه‌زار و 937 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، 3 هه‌زار و 211 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، له ئێستادا 5 هه‌زار و 421 تووشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و 305 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


