بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوودا گرێبه‌ستێك به نیو ملیار دۆلار واژۆ ده‌كرێت

پاتریك ماهۆمێس
SNN Sport
بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوودا ، جیهان گرێبه‌ستێكی به نیو ملیار دۆلار بۆ هێنانی یاریزانێك به‌خۆه‌وه بینی ، ئه‌ویش یاریزانی تۆپی پێی ئه‌مریكایە بە ناوی “پاتریك ماهۆمێس” ، به‌مه‌ش هه‌موو گرێبه‌سته‌كانی تێپه‌ڕاند كه گرانترین یاریزانانی تۆپی پێی ئه‌نجامیانداوه .
رۆژنامه‌ی : ئێندیپێندێنت “ی بەریتانی وتی: پاتریك ماهۆمێس ( 24 ) ساڵ ، گرێبه‌ستێكی ئه‌نجامدا ، تیایدا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ” كانساس سیتی چیفس )درێژ كردووه كه له خولی ئه‌مریكی کێبڕکێ ده‌كات و به‌دیاری كراوی له به‌شی رۆژئاوایدا”.
ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه له نیوان هه‌ردوو لا 10 ساڵه و ده‌بێت له ساڵی 2031 كۆتایی بێت.
كلارك هانت سه‌رۆكی یانه‌كه له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی پاتریك ” له‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندی كردووه به تیپه‌كه پێش چه‌ند ساڵێك زۆر پێشكه‌وتووه و بووەته یاریزانێك زۆرترین کاری لە یانەکە کردووە.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و یاریزانه سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌ی كرد بۆ یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی له ماوه‌ی 50 ساڵدا”.
رۆژنامه‌كه وتی: ئه‌و یاریزانه لاوه پێش چه‌ند رۆژێك رێكکه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له ماوه‌ی ساڵانی گرێبه‌سته‌كه بڕه پاره‌یه‌كی پوخت وه‌رده‌گرێت کە ده‌گاته 503ملیۆن دۆلار.
رۆژنامه‌كه سه‌رسوڕمانی پێوه دیاربوو كه ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی له‌و شێوه‌یه له كاتێكدایە ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان بڵاوبووەته‌وه ، ئه‌مه‌ش بووە هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی یاریزانان و به‌های بۆندی گواستنه‌وه‌كانیان له نێوان یانه‌كان ، به‌تایبه‌تی له تۆپی پێدا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


