
حەکیم شەمسەدین
حسێن كه‌ركوكی- SNN Sport
حه‌كیم شه‌مسه‌دین یاریزانی دروستكه‌ری شاری كه‌ركوك و یانه‌ی دهۆك له وه‌رزی داهاتووی خولی نایابی عێراق درێسی یانه‌ی دیوانییه ده‌پۆشێت.
حه‌كیم شه‌مسه‌دین له لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی زانیاری زیاتری خسته روو وتی:به ئامانجی ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتووی خولی نایابی عێراق درێسهكهیان بپۆشم گرێبه‌ستێكم له‌گه‌ڵ یانه‌ی دیوانیه واژۆ كردووه “.
هه‌روه‌ها وتی :گرێبه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من ئاره‌زووم ده‌كرد بۆ یه‌ك وه‌رز بووایه ، به‌ڵام كارگێری دۆخی ئێستایان له به‌رچاو گرتووه بۆیه پێیان باشە بۆ دوو وه‌رز بێت “.
هه‌روه‌ها وتیشی ” به‌ده‌ر له یانه‌ی دیوانیه ، یانه‌یه‌كی تری خولی نایابی عێراق په‌یوه‌ندییان پێوه كردم ، به‌ڵام گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌ی دیوانییه پێش ئه‌و یانه‌یه به‌غداد كه‌وت ”
حه‌كیم شه‌مسه‌دین له كۆتاییدا هۆكاری یاری كردنی له خولی نایابی عێراق خسته روو وتی ” بێگومان هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رێوه نه‌چوونی خوله‌كانی كوردستان و ناروونی ئایندهی بوو، یاریزانیش ئەگه‌ر بۆ یه‌ك وه‌رز یاری نه‌كات چ له رووی هونه‌رییه بێت چ له رووی داراییه‌وه زه‌ررمه‌ند ده‌بێت.
لە کۆتایدا وتی: بێگومان له رووی جه‌ماوه‌رییه بێت خولی نایابی عێراق پڕ جهماوهرتره ، ده‌رفه‌تێكیش ده‌بێت بۆ یاریزانانی كورد بۆ خۆ ناساند “.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


