
هێزە عێراقییەکان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ماوه‌ى دوو رۆژه ئۆپراسیۆنێكى به‌رفراوانى هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان به‌به‌شدارى هێزى دژه تیرۆر‌و ئاسایشى گه‌رمیان له سنوورى جه‌له‌ولا و خانه‌قین و ناوچه‌كانى حه‌مرین و مه‌نده‌لى و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیاله ده‌ستى پێكرووه و له هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ته‌نها یه‌ك چه‌كداری داعش كوژراوه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بێ ئه‌نجام بووه و پێویسته حكومه‌تى عێراق لایه‌نى هه‌واڵگرى به‌هێزبكات.
دواى ئه‌وه‌ى له سنوورى خانه‌قین و جه‌له‌ولا چه‌كدارانى داعش ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیان كرده قوربانى و چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆریستیان ئه‌نجامدا، دوێنى به‌سه‌رپه‌رشتى موسته‌فا كازمى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئۆپراسیۆنێكى گه‌وره دهستىپێكردو بۆ یه‌كه‌مجاریش بوو له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر هێزى دژه تیرۆر‌و ئاسایشى گه‌رمیان به‌شدارى ئۆپه‌راسیۆنى له‌مشێوه‌یه بكه‌ن و بڕۆنه ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپاى عێراقه‌وه.
شه‌مال عه‌بدولره‌حمان به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس به SNNى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له ڕۆژى دووه‌مى ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا وه‌كو هێزه‌كانى دژه تیرۆر و ئاسایشى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان كه نزیكه‌ى 400 هه‌مه‌رى سه‌ربازى و چه‌كى قورس و فڕۆكه‌ش به‌شداریان كردووه چه‌ندین ناوچه‌ى نێوان جه‌له‌ولا و خانه‌قینیان پشكنینوه.
وتیشى، “هه‌ر وه‌كو دوێنێ ئه‌مڕۆش له شوێنانه‌ى به‌شداریان كردووه هیچ چه‌كدارێكى داعش و هیچ جۆره رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك رووینه‌داوه و ئۆپەراسیۆنهكهش كۆتایى هاتووه و هێزه‌كه‌ى دژه تیرۆر گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هێزه عێراقییه‌كانیش ده‌ستیان به‌كشانه‌وه كردووه له‌و ناوچانه.

ئۆپراسیۆنى چوار پاڵه‌وانى عێراق به‌به‌شدارى ده‌یان هه‌زار سه‌ربازو به پاڵپشتى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له سنوورى خانه‌قین و دیاله دوو ڕۆژ به‌رده‌وامى هه‌بوو، دوێنێ له یه‌كه‌م رۆژدا له‌نزیك رووبار‌ى سیروان له گوندى شێرك چه‌كدارێكى داعشه‌وه له لایه‌ن چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه كوژراو به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى دوو بۆمبی چێندراویش به چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له سنوورى حه‌وزى حه‌مرین سێ چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى كوژران و پێنج چه‌كدارى دیكه و دوو كارمه‌ندى هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له خانه‌قین به SNNى راگه‌یاند: هه‌ڵمه‌ته‌كه ئامانجى خۆى نه‌پێكاوه به تایبه‌ت ئه‌و هه‌موو جموجۆڵ و كرده‌وه‌یه‌ى داعش له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و له مانگى رابردوودا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى كوشت و ده‌غڵ و دانى جوتیارانیان سوتاند، به‌ڵام له‌و هه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌یه‌دا ته‌نها یه‌ك چه‌كدار كوژراوه.
وتیشى، “پێویسته حكومه‌تى عێراق هه‌وڵبدات لایه‌نى هه‌واڵگرى له ناوچه‌كه به‌هێزبكات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت شوێنى ئه‌و چه‌كدارانى بدۆزێته‌وه و به هێزه‌وه رووبه‌ڕوویان بێته‌وه”.
له چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كى هێزه به‌شداربووه‌كان له دوو رۆژى رابردوودا ته‌نها باس له‌وه‌كراوه له چه‌ند شوێنێكى دیاله‌و خانه‌قین توانیویانه ژماره‌یه‌ك بۆمب پوچه‌ڵبكه‌نه‌وه چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كى چه‌كداره‌كانیش بڕوخێنن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


