
مانچستەرسیتی
SNN Sport
دادگای وەرزشی نێودەوڵەتی کاس ئەمڕۆ دووشەممە سزاکەی یانەی مانچستەرسیتی هەڵگرت، ئەمەش پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوو سزای ئەو یانەیەی دابوو لە دوو وەرزی داهاتوو بەشداری لە خولەکانی ئەوروپا نەکات.
هۆکاری سزاکەی مانچستەرسیتی ئەوە بووە کە ئەو یانەیە لە یاساکانی یاری خاوێن لایداوەو پێشتر بۆ دوو ساڵ راگیراو بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆش سزا درابوو.
یانەی مانچستەرسیتی تانەی لە بڕیارەکەی دادگا دا،ئەمڕۆ توانی دۆسیەکە بباتەوەو لە وەرزی داهاتوو بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکان دەکات و سزا دارایەکەش بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ کەمکرایەوە.
یانەی مانچستەرسیتی لە ساڵانی 2012 تا 2016 لە یاساکانی تایبەت بە یاری خاوێن لایدابوو، بەوهۆیەوە دادگا سزای ئەو یانەیەی بڵاوکردەوە، بەڵام یانە ئینگلیزیەکە پاش تانە لێدان لە بڕیارەکەی دادگا،توانی دۆسیەکە بباتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا یانەی مانچستەرسیتی سوپاسی سەرجەم ئەندامانی یاسایی یانەکەی دەکات بۆ ئەو کارە یاسایانەی کە ئەنجامیان داوەو توانیان سەرکەوتوو بن.
BREAKING: Manchester City will play in the Champions League next season after club’s two-year ban from European football overturned
— Sky Sports News (@SkySportsNews) July 13, 2020

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


