
وێنە: سۆشیال میدیا
SNN-هەوراز ئەحمەد
سبەی 14ى تەمووز لە سەرجەم دام و دەزگاکانى هەرێمى کوردستان و عێراق پشووى فەرمیە بەڵام تاقیکردنەوەکان لە وادەى خۆیاندا ئەنجام دەدرێت.
بەکر محەمەد، بەڕێوبەرى پەروەردەى رۆژئاوای سلێمانى رایگەیاند: “هیچ پشوویەک تاقیکردنەوەکان ناگرێتەوە ئەو خشتەى وەزارەتى پەروەردە دایناوە وەکو خۆى و لە کاتى خۆیدا جێبەجێ دەکرێت چونکە ئەگەر پشوو بکەوێتە نێو تاقیکردنەوەکانەوە ئەوا ناتوانین لە کاتى خۆیدا تاقیکردنەوەکانى وەرزى دووەم ئەنجام بدەین”.
وتیشى: “لە هۆڵەکانى تاقیکردنەوەدا هەموو رێکارە تەندروستیەکان جێبەجێ دەکرێت و ئامێرەکانى فێنککەرەوە بۆ قوتابیان دابین کراوە و تاوەکو ئێستاش هیچ گرفتێکمان نیە”.
لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12 لە هەرێمى کوردستان دەستى پێکردوە، بە گوێرەی ئامارهکانى وەزارەتی پەروەردە، 144 هەزار و 142 خوێندکار بەشداری بە تاقیکردنەوەکان دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش دوو هەزار و 338 هۆڵ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئامادەکراون.
سبەینێ 62 ساڵ بەسەر شۆڕشی 14ی تەمووز تێدەپەڕێت كە تیایدا كۆتایی بە سیستمی پادشایەتی لە عێراقدا ھێنرا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


