
بەریتانیا
SNN
زانایان هۆشداری دەدەن لەبارەی دروستبوونی شەپۆلێکی دیکەی پەتای کۆرۆنا لە بەریتانیا کە پێشبینی گیانلەدەستدانی 120 هەزار تووشبووی کۆرۆنای لێدەکرێت.
ماڵپەری بی بی سی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، زانایان پێشبینییان کردووە لە وەرزی زستانی داهاتوودا ئەو شەپۆلەی پەتای کۆرۆنا بەریتانیا بگرێتەوە ئەوەش قوربانی زۆری لێبکەوێتەوە.
زانایان وتوویانە، ئەگەر لە ئێستادا رێکارەکانی خۆپارێزی توندبکەنەوە، پێدەچێت ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان لە وەرزی سەرما و سۆڵەدا کەمبکەنەوە.
تا ئەمڕۆ 44 هەزار و 830 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە بەریتانیا تۆمارکراوە، ئەم رێژەیە لە مانگی تەمووزدا کەمتربووەتەوە و لە سەرەتای ئەم مانگەوە هەزار و 100 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
بی بی سی هۆکاری زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای لە وەرزی زستاندا بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، زانایان وتوویانە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وەرزەدا زیاتر لە جەستەدا دەمێنێتەوە، هاوکات بەهۆی کەشوهەوای ساردەوە هاووڵاتیان زیاتر لە شوێنە داخراوەکاندا دەمێننەوە.
More News
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
35 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
42 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
October 26, 2026 -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
October 26, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
35 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
42 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
October 26, 2026



