لەنەرویج بەهۆی هەڕەشەی بۆمبەوە فڕۆکەیەک بە سەرنشینەکانیەوە بەناچاری نیشتەوە

ژمارەیەک فڕۆکەی راین ئێر
SNN-
ئەمڕۆ هەینی 17ی تەمموز پۆلیسی نەرویج رایگەیاند “دوای ئەوەی لەکاتی فڕینیدا هەڕەشەی بوونی بۆمبی لێکراوە، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی راین ئێر لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بەناچاریی نیشتۆتەوە”.
لەگەڵ نیشتنەوەی فڕۆکەکە، هێزێکی زۆری ئەمنی لەفڕۆکەخانەی گاردەرموین کە 50 کلم لە ئۆسلۆی پایتەختەوە دوورە، بڵاوەیانپێکراوە و سەرقاڵی دۆزینەوەی سەرەداون و تا ئەم ساتەش هیچ شتێک روون نەبۆتەوە.
رۆژنامەی لۆباریزیان-ی فەڕەنسی نووسیوێتی: “پۆلیسی نەرویج کەسێکی دەستگیر کردووە کە تەمەنی 51 ساڵە و رەگەزنامەی بەریتانی هەیە و گوماندەکرێت کە ئەو هۆشدارییەکەی دابێتە تیمی فڕۆکەوانەکان 40 دەقیقە پێش نیشتنەوەی فڕۆکەکە بناچاریی”.
سایتی Flightradar 24 بڵاویکردۆتەوە، کە هۆشداری و هەڕەشەکە لەشێوەی نوسراودا بووە و فڕۆکەکەش لەجۆری بۆینگ 737 بووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەفڕۆکەخانەی ستانستید لەبەریتانیاوە فڕیوە و ئەمە سێیەم رووداوی هاوشێوەیە لەماوەی 3 رۆژدا کە لەفڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی راین ئێر کرابێت.

ساتی نیشتنەوەی فڕۆکەکە
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش



