داواکاری گشتیی تورکیا داوای بەندکردنی فەرمانبەرێکی کونسوڵگەریی ئەمریکا دەکات

پۆلیسی تورکیا
SNN-
بەتۆمەتی ئەندامبوونی لە رێکخراوەکەی (فەتحوڵا گولەن) داواکاری گشتیی تورکیا ئەمڕۆ هەینی داوای بەندکردنی فەرمانبەرێکی کونسوڵگەریی ئەمریکای کرد.
فەرمانبەرەکە رەگەزنامەی تورکیی هەیە و ناوی (نەزمی مەتا جان تورک)ە و داواکاری گشتیی سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بۆ بڕیوەتەوە.
لەبەیاننامەیەکی داواکاری گشتیدا هاتووە کە جان تورک پەیوەندی بە چەند بەرپرسێکەوە هەبووە کە لایەنگیرییان بۆ رێکخراوی گولەن هەبووە و ئێستا ئەوانیش بەندن.
تۆمەتەکانی دیکەش کە ئاڕاستەی ناوبراو کراون، باس لەوە دەکەن کە ئەو فەرمانبەرەی کونسوڵگەریی ئەمریکا ئامێری تۆماری دەنگیی لەناو بینای سەرۆکایەتی کۆمار داناوە.
ئەمڕۆش پڕۆسەی دادگاییکردنی مەتاجان بەڕێوەچووە بەئامادەبوونی سویم جان تورک-ی هاوسەری و کچەکەی بەناوی کەوسەر و داری دارنیلی کونسوڵی ئەمریکا لەئیستانبوڵ.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



