لەناو فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراقدا 11 حاڵەتی کۆرۆنا دەستنیشاندەکرێت

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراقی
SNN-
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ئاشکرایدەکات کە لە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمایی عێراقیدا 11 سەرنشینی ناو فڕۆکەکە پاش پشکنین دەرکەوتووە کۆرۆنایان هەیە.
بەپێی ئەنجامی پشکنینەکە کە بڵاوکراوەتەوە، گەشتەکە رۆژی 15ی تەمموز بووە بۆ شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان و گەشتی ژمارە 131 بووە لەشاری بەغداوە فڕیوە.
ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی تەندروستیی عێراق تووشبونی 2023 کەسی دیکەی بەکۆرۆنا لە24 کاتژمێری رابردوو راگەیاند، هاوکات 2179 هاووڵاتیش لەڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
لەئەنجامی وەرگرتنی 17211 سامپڵ بۆ ئەمڕۆ ئەو ژمارەیە تووشی کۆرۆنا بوون و کۆی نموونە وەرگیراوەکان تائێستا 762058 نموونەن.
دەشڵێت: “2179 کەس هەر ئەمڕۆ چاکبوونەتەوە و کۆی ژمارەی چاکبووەوان تا ئێستا 56495 کەسە کە بەتەواویی ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە”.
هاوکات و لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە “ئەمڕۆ هەینی 17ی تەمموز 94 کەسی تر گیانیانلەدەستداوە بەکۆرۆنا و کۆی گشتی مردووان 3616 هاووڵاتییە”.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەشڵێت: “تا ئەمڕۆ 88171 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 385 کەسی دیکەش لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدان”.

ئەنجامی پشکنینەکە
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


