
خولی نایابی عێراقی
SNN Sport- حسین کەرکوکی
ده‌سته‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی یەکێتی تۆپی پێی عێراق راسپارده‌كانی لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی په‌سه‌ند كرد ، سه‌باره‌ت به دیاری كردنی واده‌ی ده‌ستپێكردنی خولی نایابی عێراق بۆ وه‌رزی 2020-2021 .
هوشام محه‌مه‌د وته‌بێژی رگه‌یاندنی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه له به‌یاننامه‌یەكیدا وتی :” به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رسپاردهكانی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان سه‌باره‌ت به وه‌رزی نوێ په‌سه‌ند كرا ، كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 20 ئه‌یلوولی داهاتوو و به به‌شداری 20 یانە خولەکە ده‌ستپێدكات “.
وته‌بێژی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه وتیشی:” پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ په‌سه‌ندكردنی گرێبه‌ستی یاریزانان به سه‌رۆكایه‌تی ( د. رافید عبدول ئه‌میر ) و ئه‌ندامێتی شه‌هاب ئه‌حمه‌د ، نوێنه‌ری لیژنه‌ی پێشبڕكێكان و نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی یاسایی دووپات كرده‌وه”.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د وتی :” رۆژی شه‌ممه 18 ئه‌م مانگه ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان ده‌كرێته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتاییهاتنی ده‌وامی فه‌رمی ، رۆژی یه‌كشه‌ممه 6 ئهیلوول.
هەروەها ده‌رگای گواستنەوه‌ی زستانه رۆژی 16ی كانوونی دووه‌می 2021 ده‌ستپێده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت تا رۆژی 16 شوباتی 2021 “.
وروونیكرده‌وه كه ” تیروپشكی خولی نایاب بۆ وه‌رزی 2020-2021 رۆژی 29ی مانگی داهاتوو له باره‌گای یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت و لیژنه‌ی پێشبڕكێكان هه‌ڵده‌ستێت به‌ده‌رکردنی رێنمایی پێشبڕكێ نوێیه‌كانی بۆ سه‌رجه‌م خوله‌كان له واده‌یه‌ك دوایین به‌رواری كۆتایی ئه‌م مانگه‌یه ، به‌مه‌رجێك په‌راوه‌ی وه‌رزی نوێ پاش ئه‌نجامدانی تیروپشكه‌كه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا چاپ بكرێت “.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش



