
سەکۆی مووشەکیی بەرگریی ئاسمانی روسیی جۆری S400
SNN-
ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسایەکیان پێشکەشکردووە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا، چونکە سەکۆی مووشەکیی بەرگریی ئاسمانی روسیی جۆری S 400ی کڕیوە.
ئادەم کینزینگەر یەکێک لەو پەرلەمانتارانەی بەشداریکردووە لەئامادەکردنی پڕۆژەیاساکەدا و لەکۆمارییەکانە دەڵێت: “پڕۆژەکە دراوە بەلیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێس و داوامانکردووە سزا بخرێتە سەر تورکیا”.
پڕۆژەیاساکە ناوی (یاسای بەرهەڵستیکردنی هەناردەی چەکی رووسی)یە و ئامانج لێی ئەوەیە کە کڕینی ئەو چەکە قورسە وا لێکدەدرێتەوە گرێبەستێکی گەورەیە و بەپێی یاسا لەئەمریکا بەگوێرەی سزاکانی (CAATSA) دەبێت ئەنقەرە سزا بدرێت.
تایبه‌تمه‌ندییه ته‌كنیكییه‌كانی ئێس 400به یه‌كێك له سیستمه ئاسمانییه هه‌ره گرنگه‌كانی جیهان ناسراوه، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه كه ده‌توانێت فڕۆكه‌ی جه‌نگی، پشكنینی رادار، فڕۆكه‌ی كۆنترۆڵ، فڕۆكه‌ی چاودێری، فڕۆكه‌ی ستراتیژی و تاكتیكی، مووشه‌كی بالیستی ئۆپه‌راسیۆن-تاكتیك، مووشه‌كی بالیستیك ناوه‌ند مه‌ودا و ئامێره هێرشبه‌ره ئاسمانییه پێشكه‌وتووه‌كانی دیكه تێكبشكێنێت.
ئێس 400 سیستمێکی هەستیارە و له دووریی 600 كیلۆمهترەوە هه‌ست به ئامانجه‌كان ده‌كات، به خێرایی 4.8 كیلۆمه‌تر له چركه‌یه‌كدا مووشه‌ك ره‌وانه ده‌كات، له ماوه‌ی ته‌نیا پێنج خوله‌كدا كارا ده‌بێت و لە كه‌متر له 10 چركه‌دا به‌رپه‌رچی ئامانجه‌كه ده‌داته‌وه.
هەرچەندە نیگەرانیی ئەمریکا و وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ناتۆی لێکەوتەوە، بەڵام رۆژی هەینی 29ی کانوونی یەکەمی 2017 تورکیا لەگەڵ رووسیا رێککەوتنێکی واژۆ کرد بۆ کڕینی سیستمی بەرگریی مووشەکیی ئێس 400.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
26 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
26 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



