توركیا به مه‌رج رێگه به گه‌شتیاران ده‌دات سه‌ردانى وڵاته‌كه‌ى بكه‌ن

حكومه‌تى توركیا پلانى داناوه بۆ ئه‌وه‌ى رێگه به هاتنى گه‌شتیار بدات بۆ وڵاته‌كه‌ى به مه‌رجى ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ى دڵنیاكه‌ره‌وه‌یان پێ بێت كه بیسه‌لمێنێت تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا نه‌بوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ى نیسان، مێهمێت ئێرسۆى، وه‌زیرى كه‌لتور و گه‌شتیارى توركیا رایگه‌یاند: “پلانێكمان راگه‌یاندووه بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت بێنه ناو توركیا، له پلانه‌كه‌دا پێویسته كه‌سى گه‌شتیار بیسه‌لمێنێت كه هه‌ڵگرى ڤایرۆسى كۆرۆنا نیه، دواتر رێگه‌ی پێ بدرێت بێنه ناو خاكى توركیا بۆ گه‌شتكردن”.
وتیشى: “به‌گوێره‌ى پێشبینى و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى ئێمه توركیا له هه‌فته‌ى دووه‌مى مانگى ئایار، ده‌گه‌ڕێته‌وه بارى ئاسایی خۆى و دۆخى ئێستاى ڤایرۆسى كۆرۆنا تێده‌په‌ڕێنێت”.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان “پلانه نوێیه‌كه‌ى حكومه‌تى توركیا، گه‌شتیاران ناچار ده‌كات به‌ڵگه‌نامه‌ى ده‌سته‌به‌رى ته‌ندروستى تایبه‌تیان بۆ بكرێت له‌كاتى گه‌شتكردن بۆ ئه‌و وڵاته كه بیسه‌لمێنێت هه‌ڵگرى ڤایرۆسى كۆرۆنا نین، دواتر ده‌ست به گه‌شتكردن بكه‌ن”.
سه‌ره‌تاى مانگى ئایار تا كۆتایى مانگى ئه‌یلول زۆرترین رێژه‌ى گه‌شتكردن بۆ وڵاتى توركیا له وڵاتانى ده‌ره‌وه هه‌یه، به‌وهۆیه‌وه توكیا به‌شێكى زۆرى داهاتى وڵاته‌كه‌ى كۆده‌كاته‌وه كه به‌شێكى گرنگى ئابوورییه‌كه‌ى پشتى پێ ده‌به‌ستێت.
توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه له ئێستادا به‌ده‌ست ڤایرۆسى كۆرۆنا-وه ده‌ناڵێنێت، تا ئێستا 117 هه‌زار و 589 تووشبووى ئه‌و ڤایرۆسه له توركیا بوونى هه‌یه، 3 هه‌زار و 81 كه‌سیش به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌و وڵاته.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


