“قه‌یرانى سیاسى و ئابوورى و ته‌ندروستى له عێراق و هه‌رێم درێژه ده‌كێشێت”

بانكێك له عێراق
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایدهگهنێت :”ئه‌و بڕیاره‌ى حكومه‌تى عێراق سه‌باره‌ت به بڕینى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌رى كردوه نایاساییه و سیاسییه”.
شیروان میرزا-ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به snnى راگه‌یاند :” له 16 ى نیسانه‌وه حكومه‌تى عێراق بڕیارێكى نایاساى ده‌ركرد به‌بڕینى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان، كه بڕیاره‌كه خۆى له‌وه‌دا ده‌بینى كه هه‌ر هه‌رێمێك داهاتى نه‌وت راده‌ستى حكومه‌تى ناوه‌ندى نه‌كات ئه‌وا بڕه بودجه‌كه‌ى لێ ده‌بڕێت، كه ئێمه واى ده‌بینین ئه‌و بڕیاره فشارێكى سیاسى بێت وه‌ك له‌وه‌ى بڕیارێكى ئیداری بێت”.
وتیشى”حكومه‌تى عێراق تاوه‌كو ئێستا كار به یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019 ده‌كات به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عبدولمههدیهوه و داوتریش ململانێ سیاسیه‌كان و پێكنههێنانى كابینه‌ى نوێ وایكرد پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2020 نه‌یه‌ته په‌رله‌مان، بۆیه ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى كه له‌سه‌ر ناردنى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌و یاسایەدا جێگاى كراوهتەوه و رێككه‌وتنى له‌سه‌ركراوه، حكومه‌تى هه‌رێمیش ئاماده‌ى ده‌ربڕیوه بهڕادهستكردنى داهاتى نه‌وت بۆیه ئه‌وه‌ى ئێستا حكومه‌تى ناوه‌ند به‌رامبه‌ر مووچه خۆرانى هه‌رێم ده‌یكات ته‌واو نایاسایه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد “دیوێكى دیكه‌ى بڕینى بودجه‌ى هه‌رێم په‌یوه‌ندى به كورتهێنانى بودجه و دابه‌زینى نرخى نه‌وت و پاڵپشتى كردنى كورده له هه‌ندێك باڵى شیعى و پشتگوێ خستنى عادل عبدلمههدیه له پاش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه”.
هاوكات رونى كرده‌وه ”به‌داخه‌وه له ئێستادا قه‌یران دروست بووه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له مانگى ئایاردا حكومه‌تى نوێى عێراق پێكبهێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتنى نوێ له نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند ئه‌نجام بدرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


