سێ مووشەک ئاراستەی ناوچەیەکی نزیک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرا

SNN
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئەمڕۆ سێ مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەیەکی نزیک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا بە سۆمەریە نیوزی راگەیاندووە، تا ئێستا شوێنی هەڵدانی مووشەکەکان نازانرێت.
بە ئامانجگرتنی ناوچەیەکی نزیک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا هاوکات بوو لەگەڵ سەردانێکی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق.
پێشتر چەندین جار مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کراوە و بەشێکیشیان لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتوونەتە خوارەوە.
ئەمریکا ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە دەزانێت کە نزیکن لە ئێرانەوە و داوای لە بەغدا کردووە سنوور بۆ ئەو جۆرە هێرشانە دابنێت و ئەنجامدەرانیشی سزابدات.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



